|
هاواری نه‌فه‌سه قه‌تیسه‌كان شه‌ماڵ ... هونەرو وێژە
کاریکاتێر ... هونەرو وێژە
کاریکاتێر......هاناو وەرگیراو لە ماڵپەری کوردستان نێت کاریکاتێر ... هونەرو وێژە
دختر رنج ها ... هونەرو وێژە
دختر رنج ها براي همه دختران خردسالي که به دليل فقر و يا دلايل ديگر مورد تجاوز قرار گرفته اند. دختر شکنج ستاره پرپر در نگاه مادر دل گرمت در بطن ابرها مي تپد و آن هنگام که تازيانه تاريک شه‌وت بلور تن شکسته ات را فرو مي ريخت برگزيده ترين عروس جهان بودي در آئينه شکسته مادر!
علي اصغر فرداد 1365
زندان چوبين در_قزوين ... هونەرو وێژە
کورتەیەک لە ژیاننامەی فرووغی فەرۆخزاد ... هونەرو وێژە
كريكارانى ريگاوبان « ن: سياوه ش كه سرايى و: سه عيد ئه من - په يمان ... هونەرو وێژە
ژنێ تفی له نه‌ریت کردوه و ... شێعرێکی سیمین چایچی ... هونەرو وێژە
ژنێ تفی له نه‌ریت کردوه و ... زه‌حمه‌ت نه‌بێ ده‌رکه‌کان داخه‌ن و... داوێنی ئه‌وانه‌ی که هێشتا پاکن به حه‌فت ئاو بشۆره‌نه‌وه مه‌گه‌ر نازانن ژنێ تفی له یاسا کردووه و بێ شه‌رمانه باسی عێشق !!! ئه‌شا...لامه‌زهه‌به بزه‌یه‌کی له سه‌ر لێوه چمانێ کروورێ جنێو... هۆ... هۆ... له‌ش سێنه‌کان وه‌رن شه‌قی تێ هه‌ڵده‌ن و به ده‌نگی به‌رز نه‌فرینی که‌ن... به‌رز... به‌رز... به‌رز با نێره‌تیتان به گوێ که‌س نه‌گا وه‌رن ئاژاوه‌یه نه‌جمنه‌وه ژن و کچتان ده‌رناچێ یه‌ک به یه‌ک، عاشق ئه‌بن ئینجا پێکه‌کانتان به له‌زه‌تی زیندوو چاڵ کردنی کام ژن ئه‌نۆشن؟ گڕی پووچکه‌ی، پیاوه‌تیان چۆن با ئه‌ده‌ن؟ وه‌رن به سه‌ر ماڵان‌دا بگه‌ڕێن نامیلکه‌کانی بسووتێنن با که‌س به ئه‌و مانیفسته ڕا نه‌یت!! مه‌ترسن، ده‌رکه‌کان داخه‌ن ورته‌ورت ... له ته‌نیاییدا بێ سانسۆر قسه‌ی دڵتان بکه‌ن: مانه‌وه‌مان له سێقه سه‌ری ژنێکه‌وه که تف له نه‌ریت ئه‌کا و... جه سوورانه باسی عێشق!!! ئورهان په‌مۆک،نووسه‌ری ره‌خنه‌گری تورک، خه‌ڵاتی "نۆبێل"ی ئه‌مساڵ بۆ وێژه‌ی پێ بڕا ... هونەرو وێژە
ئورهان په‌مۆک،نووسه‌ری ره‌خنه‌گری تورک، خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌مساڵ بۆ وێژه‌ی پێ بڕا به‌گوێره‌ی خه‌به‌ری هه‌واڵده‌رییه‌کان له درێژه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی نوبێل له بواره جیاوازه‌کانی زانستی و فه‌رهه‌نگیدا، خه‌ڵاتی وێژه(ئه‌ده‌بیات)یش بڕیاری له‌سه‌ردرا و بڕا به نووسه‌ری به‌ناوبانگی تورک ئوورهان په‌مۆک. په‌مۆک چیرۆک و رۆمان نووسه. به‌پێی خه‌به‌ری ڕادیو ده‌نگی ئاڵمان (دۆیچه‌وێله)، نووسراوه‌کانی ئه‌م نووسه‌ره تورکه به 35 زبان وه‌رگێراونه‌ته‌وه و له 100 وڵات‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه. به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مه‌کانی په‌مۆک بریتین له قه‌ڵای سپی ،جه‌وده‌ت به‌گ و منداڵه‌کانی ، خانووی بێده‌نگ، به‌فر و ئیستانبووڵ.بیره‌وه‌ری و شار و...په‌مۆک هه‌روه‌ها ساڵی پار له ئاڵمان خه‌ڵاتی ئاشتیی پێدرا و ستایشی هه‌ڵوێسته سیاسی و ئینسانییه‌کانی کرا. پامۆک له نووسراوه‌کانی خۆیدا ڕاشکاوانه ناسیوناڵیزمی تورک ده‌داته به‌ر ره‌خنه‌ی قه‌ڵه‌می تیژی خۆی. هه‌ر بۆیه ناسیوناڵیزمی تورک (چ له ده‌سه‌ڵات و چ له شکڵێ ناوه‌ندی ناحوکمیدا)، زۆر دژایه‌تیی ده‌که‌ن. په‌مۆک یه‌کێک له‌و نووسه‌ره تورکه ده‌گمه‌نانه‌یه که با ئاشکرا کوشتاری ئه‌رمه‌نی و کورد به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک مه‌حکووم ده‌کات و باسیده‌کات. بۆ نموونه به‌نووسراوه بڵاوی کردووه‌ته‌وه که:له سه‌ر ده‌ستی حاکمانی تورک یه‌ک ملێوین ئه‌رمه‌نی و 30 هه‌زار کورد قه‌ڵاچۆ کراون. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه، به‌تاوانی ته‌وهین به تورک‌یه‌ت حکوومه‌تی تورکییه کێشایه دادگا.ره‌نگبێ پاش ته‌نز نووسی کارامه و به‌ناوبانگ عه‌زیزنه‌سین و یاشار که‌ماڵ ، په‌مۆک به‌ناوبانگترین نووسه‌ری تورکه که ناوبانگی جیهانیی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ناسیونالیزمی تورک به‌شێوه‌ی ڕێکخراو هه‌وڵی خه‌وشدارکردنی سیما و ناوی په‌مۆک ده‌دات، به‌ڵام بێجگه‌له هێندێک تورکی ناسیوناڵیستی ده‌مارگرژ نه‌بێ، نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت له تورکییه‌ش پێش به خوشه‌ویستیی په‌مۆک بگرێ. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که په‌مۆک قسه‌ی دڵی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی تورکییه ده‌کات. به‌باشی ده‌چێته ناخی کۆمه‌ڵگاکه‌یه‌وه و به په‌خشانێکی ره‌وان باسی ئه‌وه ده‌کات که له تورکییه پێشتر چ روویداوه و ئێستا چ رووده‌دات..په‌مۆک ده‌ڵێ: له 200 ساڵ پێشه‌وه تا ئێستا له وڵاتی ئێمه مێژووی مودێرنیزه‌کردن به‌شێوه‌ی ئیجباری و به‌هێزی ده‌وڵه‌ت و له سه‌ره‌وه سه‌پێندراو. ئه‌م مێژوویه پره له به‌ربه‌ره‌کانیی کۆن‌پارێزانی دژی مودێڕنیزه بوون.ئێمه‌ی تورک هێند له‌م مێژووه ورد بوینه‌ته‌وه که ڕومانێکی تایبه‌ت له ده‌روونیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.واتا رۆمانی خۆرئاوایی- خۆرهه‌ڵاتی. ڕۆمانی قه‌ڵای سپیی من له‌م ده‌سته‌یه. چتێک که جیهانی ئیمڕۆ پێی ده‌ڵێ له‌به‌ر یه‌ک وه‌ستانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی تورکییه له‌نیوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادایه، به‌باشی هه‌ست به‌و له‌به‌ریه‌ک وه‌ستانه ده‌کات.گه‌رچی په‌مۆک به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نوبێل ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ناوبانگ ده‌رده‌کات و باشتر ده‌توانی قسه‌کانی بکات ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئاواتی خۆی به‌م شێوه ده‌رده‌بڕێ: سه‌ره‌ڕای زبانی توند و تیژم، ئاواتم ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م نووسه‌ری تورک بم که به‌هۆی قسه تونده‌کانییه‌وه ره‌وانه‌ی زیندان ناکرێت.ڕه‌زبه‌ری 2006 وەرگیراو لە: ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست |